هەواڵی ئەمڕۆ

توركمانێك به‌بڕیارده‌ری په‌رله‌مانی عێراق دیاریكرا

03:37 - 08/02/2022

1277جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، بڕیاردرا به‌ دیاریكردنی غه‌ریب عه‌سكه‌ر په‌رله‌مانتاری توركمانی بۆ پۆستی بڕیارده‌ری په‌رله‌مانی عێراق. 

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌ڕایگشتی عێراق و توركمانه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نین، "سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا به‌ ده‌ستنیشانكردنی په‌رله‌مانتار غه‌ریب عه‌سكه‌ر توركمانی وه‌ك بڕیارده‌ری په‌رله‌مانی عێراق".

به‌رده‌وام ده‌بین له‌ مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانی پێكهاته‌ی توركمانی

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "به‌رده‌وام ده‌بین له‌ مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانی پێكهاته‌ی توركمانی".

یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی عێراق له‌ 9ی مانگی رابردو به‌ڕێوه‌چو، محه‌مه‌د حه‌لبوسی به‌ 200 ده‌نگ به‌ سه‌رۆك،  حاكم زاملی به‌ 182 ده‌نگ به‌ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و شاخه‌وان عه‌بدوڵا به‌ 180 ده‌نگ به‌ جێگری دوه‌م هه‌ڵبژێردران، له‌ئێستاشدا په‌رله‌مان كۆبونه‌وه‌كانی به‌رده‌وامه‌ بۆ پێكهێنانی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان.

نیشانەکردن

محەمەد حەلبوسی