خه‌ندان-
به‌هار مه‌حمود، شاره‌زای یاسایی و ئه‌ندامی خولی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی كاندید ده‌كرێت بۆ سه‌رۆك كۆمار پێویسته شایه‌تی بۆ بدرێت به نه‌زاهه‌ت، به‌ڵام "كه‌س ناتوانێت شایه‌تی بۆ هۆشیار زێباری بدات"، چونكه نوێنه‌رانی گه‌ل له په‌رله‌مان به به‌رچاوی هه‌مو راگه‌یاندنه‌كانه‌وه متمانه‌یان لێسه‌ندوه‌ته‌وه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی، ده‌شڵێت، "ده‌بوایه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق نه‌یه‌ڵن دۆسیه‌كه‌ی زێباری بگاته دادگای فیدڕاڵی و كاندیدبونی ره‌تبكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كه له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه‌وتوه و ده‌كه‌وێت".
د. به‌هار مه‌حمود له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ خه‌ندان رایگه‌یاند، "له‌ڕوی ده‌ستورییه‌وه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق دیاریكراوه به 30 رۆژ له دوای یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له 9ی مانگی یه‌كدا كراوه، له رۆژی 9ی ئه‌م مانگه‌وه واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كۆتایی دێت و ده‌كه‌وینه ئه‌وه‌ی كه پێشێلی ده‌ستوری له 30 رۆژه‌كه‌دا روده‌دات و په‌رله‌مان پێشێلی ده‌ستوری كردوه".
ده‌توانرێت ئیعتیماد لەسەر وەڵامێکی دادگای فیدڕاڵی بکرێت کە کاتی خۆی لە وەڵامی مامجه‌لال رایگەیاندوە، ئێستاش دكتۆر به‌رهه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاره‌كانی
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێشێله دهستوریهكهدا فه‌راغی ده‌ستوری دروستنه‌بێت كه بریتییه له نه‌بونی سه‌رۆك كۆمار ده‌رچه‌یه‌كی یاسایی هه‌یه، ئه‌ویش بڕیارێكی دادگای فیدڕاڵییه ساڵی 2010 ئه‌وكات خوالێخۆشبو مامجه‌لال سه‌رۆك كۆمار بو حاڵه‌تێكی وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا رویداوه و داوای له دادگای فیدڕاڵی كردوه ئایا وڵات به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات؟ ئه‌وكات سه‌رۆك كۆمار دو جێگری هه‌بو به سه‌رۆك و دو جێگره‌كه‌یان ده‌وت مه‌جلیسی ریئاسه، دادگای فیدڕاڵی وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت مه‌جلیسی ریئاسه به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمارێكی نوێ، له ژێر رۆشنایی ئه‌و بڕیاره كه بڕیاری دادگای فیدڕاڵی كۆتایین و تانه‌یان لێ‌نادرێت و ده‌توانرێت ئیعتیمادیان له‌سه‌ر بكرێت بۆ حاڵه‌تی هاوشێوه‌ی خۆیان، به‌ڕێز دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاره‌كانی تاوه‌كو سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت، به‌ڵام په‌رله‌مان پێشێلی ده‌ستور ده‌كات كه له‌وماوه‌یه‌دا نه‌یتوانیوه سه‌رۆك هه‌ڵبژێرێت".
پێویسته جارێكی دیكه ته‌وافق بكرێت له‌سه‌ر بابه‌تی سه‌رۆك كۆمار و به‌زوترین كات هه‌ڵبژێردرێت
د. به‌هار مه‌حمود باسی له‌وه‌شكرد، "له هه‌ندێك وڵات‌دا ئه‌گه‌ر بێت و په‌رله‌مان سه‌رۆك كۆماری نوێ هه‌ڵنه‌بژێرێت له‌واده‌ی خۆیدا، ئه‌وكات سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێت پێش ته‌واوبونی واده‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام لای ئێمه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له ده‌ستی سه‌رۆك كۆماردا نیه، له‌و خوله‌ی ئێمه‌دا كه پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت په‌رله‌مان خۆی خۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، بۆیه هیچ رونادات و پێویسته جارێكی دیكه ته‌وافق بكرێت له‌سه‌ر بابه‌تی سه‌رۆك كۆمار و به‌زوترین كات هه‌ڵبژێردرێت".
رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار واده‌كات پڕۆسه‌ی سیاسی چه‌قبه‌ستو بێت
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار واده‌كات پڕۆسه‌ی سیاسی چه‌قبه‌ستو بێت، چونكه سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راده‌سپێرێت ئه‌وكات ناتوانرێت حكومه‌تیش پێكبهێنرێت".
ئه‌و كه‌سه‌ی كاندید ده‌كرێت بۆ سه‌رۆك كۆمار پێویسته شایه‌تی بۆ بدرێت به نه‌زاهه‌ت، به‌ڵام كه‌س ناتوانێت شایه‌تی بۆ هۆشیار زێباری بدات
له‌باره‌ی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی په‌یوه‌ست به راگرتنی رێكاره‌كانی كاندیدكردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، د. به‌هار مه‌حمود وتی، "ئێمه و خه‌ڵكانی دیكه له‌گه‌ڵ كاندیدكردنی هۆشیار زێباری ده‌نگمان به‌رزكرده‌وه و وتمان له‌روی ده‌ستورییه‌وه رێگه پێدراو نیه و دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ره و پێچه‌وانه‌ی بڕگه‌ی سێیه‌می مادده‌ی 68ی ده‌ستوره، كه باس له مه‌رجه‌كانی كاندید ده‌كات بۆ سه‌رۆك كۆمار، ئه‌و كه‌سه‌ی كاندید ده‌كرێت بۆ سه‌رۆك كۆمار پێویسته شایه‌تی بۆ بدرێت به نه‌زاهه‌ت، به‌ڵام كه‌س ناتوانێت شایه‌تی بۆ ئه‌م به‌ڕێزه بدات، چونكه نوێنه‌رانی گه‌ل له په‌رله‌مان به به‌رچاوی هه‌مو راگه‌یاندنه‌كانه‌وه متمانه‌یان لێسه‌ندوه‌ته‌وه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی بۆیه ئه‌م مه‌رجه‌ی تیادا نیه، كه ئه‌مه‌ی تیادا نیه ده‌بوایه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق نه‌یه‌ڵێت دۆسیه‌كه بگاته دادگای فیدڕاڵی، هیچ مانایه‌كی نیه ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی متمانه‌ی لێوهرگرتوهتهوه جارێكی دیكه متمانه‌ی پێبدات، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كه له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌وێت و كه‌وتوه".
ئه‌گه‌ر دادگا به یاسایی و ده‌ستوری و دور له سیاسه‌ت بڕیاربدات پێویسته هۆشیار زێباری دوربخێتەوە
رونیشیكرده‌وه، "قبوڵكردنی هۆشیار زێباری له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه هاوپه‌یمانی هه‌یه له‌نێوان سه‌در و بارزانی و سوننه‌كان، چۆن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیان به‌پێی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ی خۆیان به‌ڕێوه‌برد به‌بێ به‌شداری لایه‌نه‌كانی تر ویستیان سه‌رۆك كۆمار و حكومه‌تیش والێبكه‌ن هه‌ربۆیه داوای حكومه‌تی زۆرینه‌یان ده‌ركرد، به‌ڵام نه‌یانتوانی وایلێبكه‌ن، له‌دواجاردا لایه‌نی به‌رامبه‌ر په‌نای برده به‌ر دادگای فیدڕاڵی و جارێ كاره‌كانی راگرتوه، ئه‌گه‌ر دادگا به یاسایی و ده‌ستوری و دور له سیاسه‌ت بڕیاربدات پێویسته ئه‌و به‌ڕێزه دوربخرێته‌وه لهكاندیكردنی به‌پێی بڕگه‌ی 3ی ماددی 68ی ده‌ستور".
ئێستا 24 كه‌سمان هه‌یه كه مه‌رجه‌كانیان تیادایه، با ئه‌وان كێبڕكێ بكه‌ن بۆ سەرۆکایەتی و یه‌كێكیان ده‌ربچێت، بۆیه كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن ده‌ستور نیه
له‌باره‌ی جارێكی دیكه كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، د. به‌هار مه‌حمود وتی، "ئه‌و بابه‌ته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوری نیه و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێش 15 رۆژ ده‌رگای خۆپاڵاوتنی داخست بۆ ئه‌وه‌ی وردبینی له سیڤی ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه پێشكه‌شیان كردوه بۆ سه‌رۆك كۆماری، كه‌واتا كه ده‌رگاكه داخرا مومكین نیه جارێكی دیكه ده‌رگا بكرێته‌وه، پاشان نابێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سێك كه مه‌رجێكی تیادا نیه حه‌قی 24 كاندیدی دیكه بخرێته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌وان تاوانیان چیه جارێكی دیكه كاندیدبونیان بخرێته‌وه سه‌ر سه‌نگی مه‌حه‌ك؟، ئه‌گه‌ر بڕیاری دادگای فیدڕاڵی به دورخستنه‌وه‌ی هۆشیار زێباریش بێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ناكات چونكه ئه‌ویش دوربكه‌وێته‌وه 24 كه‌سی تر ماون كێبڕكێ ده‌كه‌ن، ده‌ستور ناڵێ با پارتی و یه‌كێتی كاندیدیان هه‌بێت، ده‌ڵێت كه هه‌ركه‌سێك ئه‌م مه‌رجانه‌ی تیادا بێت ده‌توانێت خۆی كاندید بكات، ئێستا 24 كه‌سمان هه‌یه كه مه‌رجه‌كانیان تیادایه، با ئه‌وان كێبڕكێ بكه‌ن و یه‌كێكیان ده‌ربچێت بۆیه كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن ده‌ستور نیه".