هەواڵی ئەمڕۆ

محه‌مه‌د حه‌لبوسی بڕیارێكی له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2022 ده‌ركرد

04:40 - 07/02/2022

5242جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌بڕیارێك نوسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كرد، به‌مه‌به‌ستی ناردنی بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2022ی دارایی.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌شی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی نوسراوێكی فه‌رمی به‌ناوی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ ئاراسته‌ی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه‌، به‌مه‌به‌ستی ناردنی بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2022ی دارایی.

ئاماده‌كاریه‌كانیان بۆ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2022 ده‌ستپێكردوه‌

پێشتریش مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی رایگه‌یاندبو، ئاماده‌كاریه‌كانیان بۆ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2022 ده‌ستپێكردوه‌ و چه‌ند هه‌نگاوێكیشیان له‌وباره‌یه‌وه‌ ناوه‌، به‌ڵام تا ئێستا پرۆژه‌كه‌ به‌ته‌واوی ئاماده‌ نه‌كراوه‌.

ناردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2022 بۆ په‌رله‌مانی عێراق دواكه‌وتوه‌

به‌هۆی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی عێراق له‌ 10ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2021 ناردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2022 بۆ په‌رله‌مانی عێراق دواكه‌وتوه‌، له‌كاتێكدا به‌گوێره‌ی یاسا ساڵانه‌ له‌مانگی 10 پرۆژه‌یاساكه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ئاماده‌ ده‌كرێت، پاش په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌ن وه‌زیرانه‌وه‌، ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و په‌سه‌ندكردنی.

نیشانەکردن

محەمەد حەلبوسی