هەواڵی ئەمڕۆ

د. ڕێواز فائق پیرۆزبایی له‌ یه‌كگرتو ده‌كات

08:33 - 06/02/2022

2693جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی (28) بیست و هه‌شته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كگرتو پەیامێکی ئاڕاستەی سەرکردایەتی ئەو حزبە کرد و رایگەیاند، ئومێده‌وارە یه‌كگرتو وه‌ك حزبێكی ئاشتیخواز هه‌میشه‌ له‌سه‌ر ڕێچكه‌ و ڕێبازی میانڕه‌وانه‌ی خۆیدا بمێنێته‌وه‌، به‌ ئاڕاسته‌ی دروستكردنی ڕۆحی ته‌بایی و یه‌كڕیزیی زیاتری نێو ماڵی كورد.

هیوای پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم
د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئه‌مينداری گشتیی یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان کردوە باسی لەوەشكردوە، "به‌بۆنه‌ی (28) بیست و هه‌شته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی، تێكڕای ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان ده‌كه‌ین، هیوای پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم".
ئومێده‌وارم یه‌كگرتو هه‌میشه‌ له‌سه‌ر ڕێچكه‌ و ڕێبازی میانڕه‌وانه‌ی خۆیدا بمێنێته‌وه‌
ئەوەش هاتوە، "ئومێده‌وارم یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان وه‌ك حزبێكی ئاشتیخواز هه‌میشه‌ له‌سه‌ر ڕێچكه‌ و ڕێبازی میانڕه‌وانه‌ی خۆیدا بمێنێته‌وه‌، به‌ ئاڕاسته‌ی دروستكردنی ڕۆحی ته‌بایی و یه‌كڕیزیی زیاتری نێو ماڵی كورد و چاندنی گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌یی نێوان سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ و ئاینه‌كان."
دەسەڵات بەخۆیدا نەچێتەوە چارەنوسێكی خراپ چاوەرێمان دەكات
دوێنێ لە یادی دامەزراندنیدا یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان رایگەیاند، راشكاوانە داوا لە دەسەڵات دەکەن بە شێوەیەکی جددی و کرداری خەمی چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی هاوڵاتیان بخوات و "سیاسەتی بێمنەتی و فەرامۆشكردن وازلێبهێنێ"، بە پێچەوانەوە بێهیوایی و بێمتمانەیی لە نێوان دەسەڵات و هاوڵاتیاندا زیاتر دەبێت چارەنوسێكی خراپ چاوەرێی هەموان دەكات.