خەندان-
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ یادی ڕاگه‌ياندن و دامه‌زراندنى يه‌كگرتوى ئيسلاميى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنی لەگەڵ سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ئه‌ميندارى يه‌كگرتو ئەنجامدا و پيرۆزبايى دامه‌زراندنی حزبەکەی لێکرد.
نێچيرڤان بارزانى هیوای سەرکەوتنی بۆ یەکگرتو خواست
ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە،
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتو، له 28ته‌مين ساڵيادى ڕاگه‌ياندن و دامه‌زراندنى يه‌كگرتوى ئيسلاميى كوردستاندا، پيرۆزبايى له سه‌ركردايه‌تى و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى يه‌كگرتوى ئيسلامى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کورد
ئەوەش هاتوە، لاى خۆيه‌وه مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين، سوپاس و پێزانينى خۆيان و سه‌ركردايه‌تى و جه‌ماوه‌رى يه‌كگرتوى ئيسلاميى كوردستانى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايیی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
دەسەڵات بەخۆیدا نەچێتەوە چارەنوسێكی خراپ چاوەرێمان دەكات
دوێنێ لە یادی دامەزراندنیدا یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان رایگەیاند، راشكاوانە داوا لە دەسەڵات دەکەن بە شێوەیەکی جددی و کرداری خەمی چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی هاوڵاتیان بخوات و "سیاسەتی بێمنەتی و فەرامۆشكردن وازلێبهێنێ"، بە پێچەوانەوە بێهیوایی و بێمتمانەیی لە نێوان دەسەڵات و هاوڵاتیاندا زیاتر دەبێت چارەنوسێكی خراپ چاوەرێی هەموان دەكات.