خه‌ندان-
محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌په‌یامێكی هاوخه‌میدا به‌هۆی مردنی ره‌یان مه‌غریبیه‌وه رایگه‌یاند، "سه‌ره‌ڕای كۆتاییه خه‌مناكه‌كه‌ی، ره‌یان بۆ هه‌مومان وه‌ك وانه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه تاوه‌كو بۆ مرۆڤێك هه‌مو وڵات بچێته جه‌نگه‌وه".
محه‌مه‌د حه‌لبوسی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "ره‌یانی بچوك، ناونیشانێكه بۆ داستانی مرۆڤایه‌تیه له سه‌رجه‌م نكۆڵی‌كردن له مرۆڤ، له كاتێكدا كه دادوه‌ر و پیاوانی ئه‌منی ده‌كوژرێن، كاتێكه كه ئه‌و چه‌كدارانه كۆتاییان دێت كه تاوان ئه‌نجامده‌ده‌ن و گرنگی به‌مافه‌كانی مرۆڤ ناده‌ن".
ره‌یان بۆ هه‌مومان وه‌ك وانه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه تاوه‌كو بۆ مرۆڤێك هه‌مو وڵات بچێته جه‌نگه‌وه
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راشیگه‌یاندوه، سه‌ره‌ڕای كۆتاییه خه‌مناكه‌كه‌ی، ره‌یان بۆ هه‌مومان وه‌ك وانه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه تاوه‌كو بۆ مرۆڤێك هه‌مو وڵات بچێته جه‌نگه‌وه.
ره‌یانی ته‌مه‌ن پێنج ساڵ، له گوندی ئەگران لە هەرێمی شیفشاون لە باکوری مەغریب رۆژی 2ی ئه‌م مانگه كه‌وته بیرێكی 32 مه‌تر قوڵه‌وه، دوای هه‌وڵی به‌رده‌وامی تیمه رزگاركه‌ره‌كان، شه‌وی رابردو توانرا ده‌ربهێندرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئۆكسجین و هه‌مو پێداویستیه‌كانی بۆ دابینكرابو، به‌ڵام كۆتایی به‌ژیانی هات و به‌مردویی ده‌رهێندرا.