هەواڵی ئەمڕۆ

محه‌مه‌د حه‌لبوسی: ناگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ شكسته‌كانی رابردو

05:28 - 05/02/2022

2637جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، وڵات له‌ به‌رده‌م قۆناغێكی نوێدایه‌ و ناگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ شكسته‌كانی رابردو، چاره‌سه‌ریش حكومه‌تی ته‌وافوقی نیه‌.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌ وتارێكدا رایگه‌یاند، "په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ توانای باشتری هه‌یه‌ تا به‌دواداچونی زیاتر بۆ خواسته‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ بكات، ئێمه‌ به‌ دوای ئه‌وه‌داین كه‌ به‌ بێ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌ستاو ده‌ستی ده‌سه‌ڵات بكرێت". 

ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م قۆناغێكی نوێداین

وتیشی، "هیچ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك نییه‌ بۆ شكسته‌كانی پێشو نییه‌، چونكه‌ ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م قۆناغێكی نوێداین و حكومه‌تی ته‌وافوقیش چاره‌سه‌ر نییه‌ بۆ كێشه‌كانی عێراق". 
عێراق ئه‌مڕۆ ئاماده‌یه‌ ببێته‌ نمونه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌كه‌و جیهان

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، عێراق ئه‌مڕۆ ئاماده‌یه‌ ببێته‌ نمونه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌كه‌و جیهان، به‌جۆرێكیش پێویستمان به‌هاوكاری زیاتر هه‌یه‌ تا ئه‌م قۆناغه‌ به‌ته‌واوی تێپه‌ڕێنین.

نیشانەکردن

محەمەد حەلبوسی