خه‌ندان-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له دو هێرشی چه‌كداریدا دو كه‌س له شاری موسڵ كوژران و به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كیش، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كوژراوه به‌هۆی بونی كێشه‌ی كۆنه‌وه بوه و بكوژه‌كانیش راسته‌وخۆ دوای روداوه‌كه ده‌ستگیركراون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له گه‌ڕه‌كی نابلوسی به‌شی راستی موسڵ له‌ناو ئۆتۆمبێلێكه‌وه ده‌ستدرێژی گوللـه‌یان له دوكانێكی ئامێری كاره‌بایی كردوه و خاوه‌نه‌كه‌یان كوشتوه.
ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه له دایكبوی ساڵی 1987 و له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ناوچه‌ی حه‌مام عه‌لیله
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، "ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه له دایكبوی ساڵی 1987 و له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ناوچه‌ی حه‌مام عه‌لیله، ساڵانێك پێش ئێستا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی چونه‌ته شاری موسڵ و نیشته‌جێ بون، هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌ش بۆ تۆڵسه‌ندنه‌وه و كێشه‌ی عه‌شایه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه".
دو برا كه ده‌ستیان هه‌بوه له كوشتنی ئه‌و گه‌نجه و ده‌ستگیركراون
باسی له‌وه‌شكرد، "دو برا كه ده‌ستیان هه‌بوه له كوشتنی ئه‌و گه‌نجه، له‌لایه‌ن هێزه ئهمنیهكانیشهوه به‌رله‌وه‌ی شاره‌كه بهجێبهێڵن و له‌ده‌روازه‌ی باكوری موسڵ ده‌ستگیركراون".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، "له‌چوارڕیانی گوندی دبشیهی سه‌ر رێگای موسڵ-ره‌بیعه، له‌هێرشێكی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراودا، هاوڵاتیه‌كی هۆزی زوبه‌یعی شه‌مه‌ر كوژرا و تا ئێستا هۆكاری ئه‌و روداوه‌ش نه‌زانراوه".