خه‌ندان-
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق "یونامی" داوای له توركیا كرد، رێز له‌سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرێت و كێشه و ناكۆكییه‌كان له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و هه‌ماهه‌نگیه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
یونامی له تویتێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای بۆردومانه‌كانی دوێنێی توركیا پارێزگای نه‌ینه‌وا كه به‌پێی راپۆرته‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاوڵاتیان بونه‌ته قوربانی، "ئێمه جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی پێویسته هه‌موكات ڕێز له سه‌روه‌ریی عێراق و ته‌واوی خاكی عێراق بگیرێت".
یۆنامی داوایكردوه، ناكۆكییه‌كان له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و هه‌ماهه‌نگییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن
یۆنامی جه‌ختیشی له‌سه‌ر پاراستنی هاوڵاتیانی ناوخۆ كردوه‌ته‌وه و داوایكردوه، ناكۆكییه‌كان له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و هه‌ماهه‌نگییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه، سوپای توركیا له شه‌نگال و مه‌خمور ژماره‌یه‌ك بۆردومانیان ئه‌نجامدا و یه‌كێك له‌و شوێنانه‌شی كرایه ئامانجی بۆردومانه‌كان، كامپی شه‌هید رۆسته‌م جودی بو له قه‌زای مه‌خمور كه كامپێكی تایبه‌تی ئاواره‌كانه، به‌هۆی بۆردومانه‌كانیشه‌وه ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان شه‌هید و برینداربون.