خه‌ندان-
مۆبایلی Galaxy A13 5G به باشترینی ئه‌و مۆبایلانه هه‌ژماركراوه، كه له روی كوالێتی و نرخه‌وه توانی له ریزی پێشه‌وه‌ی پڕفرۆش‌ترین مۆبایله‌كاندا بێت بۆ ئه‌مساڵ له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
به‌پێی ئاژانسی روسیا توده‌ی، له نێوان هه‌مو مۆبایله زیره‌كه‌كاندا كه زۆرترین فرۆشی به‌ده‌ستهێناوه بۆ 2021، مۆبایلی سامسۆنگ له جۆری Galaxy A13 5G، توانیویه‌تی له ریزی پێشه‌وه‌ی پڕفرۆش‌ترین مۆبایله زیره‌كه‌كاندا بێت.
به‌هۆی نرخ و توانا سهرسوڕهێنهرهكهیهوه توانیویه‌تی ئاستێكی باش له پڕ فرۆشتین مۆبایله زیره‌كه‌كان ببڕێت
باسی له‌وه‌شكردوه، به‌هۆی نرخ و توانا سهرسوڕهێنهرهكهیهوه توانیویه‌تی ئاستێكی باش له پڕ فرۆشتین مۆبایله زیره‌كه‌كان ببڕێت، له به‌شی پێشه‌وه‌ی پڕفرۆش‌ترین مۆبایله‌كاندا بێت، مۆبایلی Galaxy A13 5G دژ به خۆڵ و خاشكا و ئاوه و به ره‌هه‌ندی (8.8/76.5/164.5) ملیمه، ئه‌م مۆبایله كێشه‌كه‌ی 195 گرامه و شاشه‌كه‌ی PLS TFT به سایزی 6.5 ئینج دروستكراوه، كوالێتی پانی نیشاندانی مۆبایله‌كه (750/1600) پێكسڵه.
كامێرای پشته‌وه‌ی مۆبایله‌كه به كوالێتی و به ئاستێك به‌رز و به سێ كامێرای (50+2+2) وێنه ده‌گرێت
كامێرای پشته‌وه‌ی مۆبایله‌كه به كوالێتی و به ئاستێك به‌رز و به سێ كامێرای (50+2+2) وێنه ده‌گرێت و كامێرای پێشه‌وه‌ی به 5 مێگاپێكسڵ كارده‌كات و شوێنگه‌ی هێتفۆن و شوێنی ناسینه‌وه‌ی په‌نجه مۆری تایبه‌ت به به‌كارهێنه‌ره‌كانی تێدا به‌رجه‌سته كراوه.