پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەینی بڵاوکرایەوە

11:36 - 20/01/2022

43193جار خوێندراوەتەوە

سلێمانی

 

خەندان-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور و بەفربارین دەبێت و لەکاتی شەویشدا دەگۆڕێت بۆ ساماڵ، هەروەها سبەی ئاسمان ساماڵ و زۆر سارد دەبێت.

لەدوای نیوەڕۆدا ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەکاتی شەویشدا دەگۆڕێت بۆ ساماڵ
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەور و بەفربارین دەبێت تا نیوەڕۆ، لەدوای نیوەڕۆدا ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەکاتی شەویشدا دەگۆڕێت بۆ ساماڵ.
 ئاسمان ساماڵ و زۆر سارد دەبێت لەکاتی بەیانی زود
ئەوەش هاتوە، سبەی ئاسمان ساماڵ و زۆر سارد دەبێت لەکاتی بەیانی زودا، لەگەڵ دروستبونی شەختە و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر.

نیشانەکردن

کەش و هەوا