ئاگادارییەک لە لیژنەی فریاگوزاری سلێمانییەوە

09:24 - 20/01/2022

5728جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی ئاگادار دەکەنەوە کە لە ئێستادا بەفرێکی زۆر لە سەنتەری شاری سلێمانی باریوە و شۆفێریکردن مەترسیدارە، بۆیە  ئەگەر کارێکی زۆر پێویستتان نییە تکایە لە ماڵەکانتان بمێننەوە.

 لە ئێستادا بەفرێکی زۆر لە سەنتەری شاری سلێمانی باریوە و شۆفێریکردن مەترسیدارە

لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، "ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەکەینەوە کە لە ئێستادا بەفرێکی زۆر لە سەنتەری شاری سلێمانی باریوە و شۆفێریکردن مەترسیدارە و ئەگەری روداوی هاتوچۆ زیاترە".

 داوامان وایە ئەگەر کارێکی زۆر پێویستتان نییە تکایە لە ماڵەکانتان بمێننەوە 

ئەوەش هاتوە، "بۆیە تکاو داوامان وایە ئەگەر کارێکی زۆر پێویستتان نییە تکایە لە ماڵەکانتان بمێننەوە لەبەر سەلامەتی گیانی خۆتان." 

شەپۆلی بەفر و بارانبارین تاوەکو شەوی هەینی بەردەوام دەبێت

لەشەوی رابردوەوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمیش رایگەیاند، ئەو شەپۆلی بەفر و بارانبارینە لە رۆژی شەممەدا کۆتایی دێت.

نیشانەکردن

سلێمانی