راگەیەنراوێک لەپارێزگاری سلێمانییەوە سەبارەت دەوامی دامودەزگا حکومییەکان

08:36 - 20/01/2022

39333جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی دامودەزگا حکومییەکان لە ئەمڕۆدا بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان بەردەوام دەبن لەکارکردن، بەڵام ئەو فەرمانبەرانەی ئەمڕۆ ناتوانن بگەنە شوێنی کارەکانیان، بە ئامادەنەبو ئەژمار ناکرێن.

دامودەزگا حکومییەکان بەردەوام دەبن لە کاری ڕۆژانەی خۆیان
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، "دامودەزگا حکومییەکان لە ئەمڕۆدا بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان، بەردەوام دەبن لە کاری ڕۆژانەی خۆیان".
ئەو فەرمانبەرانەشی ئەمڕۆ ناتوانن بگەنە شوێنی کارەکانیان بە ئامادەنەبو ئەژمار ناکرێن
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەو فەرمانبەرانەشی ئەمڕۆ ناتوانن بگەنە شوێنی کارەکانیان، بەهۆی  بارینی بەفرو ئاستەنگی هاتۆچوە لە هەندێک شوێندا، بە ئامادەنەبو ئەژمار ناکرێن."
شەپۆلی بەفر و بارانبارین تاوەکو شەوی هەینی بەردەوام دەبێت
لەشەوی رابردوەوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمیش رایگەیاند، ئەو شەپۆلی بەفر و بارانبارینە لە رۆژی شەممەدا کۆتایی دێت.

نیشانەکردن

سلێمانی