ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

08:32 - 20/01/2022

6221جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا بەفرێکی زۆر لە سەنتەری شاری سلێمانی باریوە و شۆفێریکردن مەترسیدارە و ئەگەری روداوی هاتوچۆ زیاترە، بۆیە "داوا لە سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتیان دەکەین لە ماڵەکانتان مەیەنەدەرەوە".

 ئەمڕۆ شۆفێریکردن مەترسیدارە و ئەگەری روداوی هاتوچۆ زیاترە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، "‎بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەکات کە لە ئێستادا بەفرێکی زۆر لە سەنتەری شاری سلێمانی باریوە و شۆفێریکردن مەترسیدارە و ئەگەری روداوی هاتوچۆ زیاترە.".
ئەگەر کارێکی زۆر پێویستتان نییە تکایە لە ماڵەکانتان بمێننەوە

ئەوەش هاتوە، "بۆیە تکاو داوامان وایە کە ئەگەر کارێکی زۆر پێویستتان نییە تکایە لە ماڵەکانتان بمێننەوە لەبەر سەلامەتی گیانی خۆتان."

شەپۆلی بەفر و بارانبارین تاوەکو شەوی هەینی بەردەوام دەبێت

لەشەوی رابردوەوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمیش رایگەیاند، ئەو شەپۆلی بەفر و بارانبارینە لە رۆژی شەممەدا کۆتایی دێت.

نیشانەکردن

هاتووچۆی سلێمانی