شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە

08:25 - 20/01/2022

2619جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
لەشەوی رابردوەوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمیش رایگەیاند، ئەو شەپۆلی بەفر و بارانبارینە لە رۆژی شەممەدا کۆتایی دێت.

تائێستا لەهەولێر 156 ملیمەتر بارانباریوە
بەگوێرەی ئامارەکانی کەشناسی هەرێم تائێستا لەهەولێر 156 ملیمەتر بارانباریوە و بەراورد بە ساڵی رابردو 72 ملیمەتر زیاتر بارانباریوە، هەروەها لەسلێمانی تائێستا 229 ملیمەتر بارانباریوە و بەراورد بە ساڵی رابردو 7 ملیمەتر کەمتر بارانباریوە.
لە هەڵەبجە تائێستا 268  ملیمەتر بارانباریوە
لە هەڵەبجە تائێستا 268  ملیمەتر بارانباریوە و بەراورد بە ساڵی رابردو 132 ملیمەتر زیاتر بارانباریوە، هەروەها لەکەرکوک تائێستا 71 ملیمەتر بارانباریوە و بەراورد بە ساڵی رابردو27 ملیمەتر کەمتر بارانباریوە.
 لەپارێزگای دهۆک تائێستا 94 ملیمەتر بارانباریوە 
لەبارەی ئاستی بارانبارینیش لەدهۆک کەشناسی هەرێم دەڵێت، لەپارێزگای دهۆک تائێستا 94 ملیمەتر بارانباریوە و   بەراورد بە ساڵی رابردو 38 ملیمەتر کەمتر بارانباریوە.