فراكسیۆنی یه‌كێتی: سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین

11:40 - 19/01/2022

6842جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌په‌یامێكدا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ كرایه‌ سه‌ر نوسینگه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و راشیگه‌یاند، ئه‌م كارانه‌ زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌  پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراتی له‌ عێراق.

له‌په‌یامێكدا فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ ده‌كات كه‌ به‌م دواییه‌ كرانه‌ سه‌ر باره‌گای حزبه‌ سیاسیه‌كان و نێرده‌ دیپلۆماسیه‌كان له‌ به‌غدا، هه‌روه‌ها سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ ترسنۆكانه‌یه‌ ده‌كه‌ین كه‌ كه‌ كرایه‌ سه‌ر نوسینگه‌ی جێگری دوه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌شاری كه‌ركوك".

داوا له‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌ین به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن بۆ رێگرتن له‌ دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ ترسنۆكانه‌یه‌

راشیگه‌یاند، "پێمان وایه‌ ئه‌م كارانه‌ زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌  پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراتی له‌ عێراق، له‌ هه‌مان كاتدا داوا له‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌ین به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن بۆ رێگرتن له‌ دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ ترسنۆكانه‌یه‌".

هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر نوسینگه‌ی شاخەوان عه‌بدوڵا له‌شاری كه‌ركوك

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له‌ڕێگه‌ی بۆمبێكی ده‌ستیه‌وه‌ هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر نوسینگه‌ی شاخەوان عه‌بدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه‌.

نیشانەکردن

یەکێتی