خه‌ندان-
ئه‌ندامێكی یه‌كێـتی مامۆستایانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه 12 ملیۆن نه‌خوێنده‌وار له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا هه‌یه و پێویستیان به فێركردن هه‌یه.
ناسر كه‌عبی ئه‌ندامی یه‌كێتی مامۆستایان رایگه‌یاند، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پێی ڕاگه‌یاندین كه 12 ملیۆن كه‌س له عێراقدا هه‌ن خوێنده‌واریان نییه پێویستیان به فێركردن هه‌یه".
له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك ته‌رخان نه‌كراوه تا ده‌ست بهفێركردنی ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه خوێنه‌واریان نییه
وتیشی، "له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك ته‌رخان نه‌كراوه تا ده‌ست بهفێركردنی ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه له عێراقدا خوێنه‌واریان نییه، بهجۆرێكیشه دۆخه‌كه كه عێراق به‌ره‌و نه‌خوێنده‌واری ده‌ڕوات نه‌ك خوێنده‌واری".
ژماره‌ی نه‌خوێنده‌واران له عێراق ته‌واو نییه و ئامارێكی دروست له‌به‌رده‌ستدا نییه
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، عه‌لا حه‌لبوسی سه‌رۆكی ده‌زگای جێبه‌جێكاری خوێنده‌واری له عێراق رایگه‌یاندوه، ژماره‌ی نه‌خوێنده‌واران له عێراق ته‌واو نییه و ئامارێكی دروست له‌به‌رده‌ستدا نییه، چونكه ئێمه پشت به ئاماره‌كانی فه‌رمانگه‌ی ناوه‌ندیی ئاماری وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌به‌ستین".
وتیشی، "له‌رابردودا ده‌ستمان به فێركردنی ئه‌و كه‌سانه كردوه كه هیچ خوێندهواریهكیان نییه و تا ئێستا نۆ گروپمان فێركردوه و له‌گه‌ڵ گروپی دهیهمداین، یه‌كێك له كێشه‌كانیش كه‌می بینای خوێندن بوه، به‌ڵام ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ چین كراوه بۆ دروستكردنی بینای خوێندنگه، ئه‌و كێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌بێت".