خه‌ندان-
ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر نوسینگه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له شاری كه‌ركوك ده‌كات و داواش له‌مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات، هێزی زیاتر بۆ شاره‌كه ره‌وانه بكات، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایش و ئه‌منیه‌ت.
ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی و سه‌رۆكی كوتله‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، سه‌ركۆنه‌ی هێرشكردنه سه‌ر نوسینگه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڕه‌كی ره‌حیمئاوای باكوری ناوه‌ندی شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ین، داواشده‌كه‌ین به‌په‌له لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌وباره‌یه‌وه بكرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و روداوه تێوه‌گلاون ده‌ستگیربكرێن".
كه‌ركوك نابێته گۆڕه‌پانێك بۆ ململانێی سیاسی نێوان هێزه ناكۆكه‌كان له گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ
راشیگه‌یاند، "كه‌ركوك نابێته گۆڕه‌پانێك بۆ ململانێی سیاسی نێوان هێزه ناكۆكه‌كان له گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، ئاسایشی كه‌ركوك هێڵێكی سوره و نابێت تێپه‌ڕێندرێت".
سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك چێژ له ده‌سكه‌وته‌كانی پلانی جێبه‌جێكردنی یاسادا وه‌رده‌گرن
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له‌و په‌یامه‌یدا داوای له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردوه، هێزی زیاتری پاڵپشتی پارێزگای كه‌ركوك ره‌وانه بكات، به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی ئاسایش و بڵاوكردنه‌وه‌ی له هه‌مو سنوره‌كانی ئیداری پارێزگاكه‌دا، تا ده‌رفه‌ت به هیچ كه‌سێك نه‌درێت لاوازی دۆخی ئه‌منی و سه‌قامگیری بقۆزێته‌وه كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك چێژ له ده‌سكه‌وته‌كانی پلانی جێبه‌جێكردنی یاسادا وه‌رده‌گرن".
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له‌ڕێگه‌ی بۆمبێكی ده‌ستیه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ر نوسینگه‌ی شاخەوان عه‌بدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.