خه‌ندان-
موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ڕی ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه لهپهیامێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر په‌ناببرێته‌به‌ر هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای حزبی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌شداری ئه‌م حكومه‌ته بنكه فراوانه‌ن، نه شه‌رع و نه یاسا و قبوڵی ناكات و ده‌شڵێت، "ئێمه بۆ ئه‌وه لێره نین تا ده‌ست به‌سه‌ر جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات بگرین، به‌ڵكو لێره‌ین تا كارئاسانی بكه‌ین و دۆخی وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌كی باشتربهرین".
موقته‌دا سه‌در، له تویتێكیدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نوسیویه‌تی، "به‌شێك له لایه‌نه سیاسیه‌كانی به‌شداربوی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دژ به هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان داوای یاساییان به‌رامبه‌ر دادگا به‌رزكرده‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌م حكومه‌ته بنكه فراوانه‌ی كه ئێستا پێكهێنراوه، له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئێمه هیچمان رانه‌گه‌یاند، چونكه ئه‌وه مافی هه‌مو كه‌سێكه".
ئه‌و كرده‌وه‌یه نه شه‌رع و نه یاسا و نهعهقل قبوڵی ناكات
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئه‌گه‌ر كار بگاته ئه‌وه‌ی په‌ناببرێته‌به‌ر ههرشكردنه سه‌ر باره‌گای حزبی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌شداری ئه‌م حكومه‌ته بنكه فراوانه‌ن، ئه‌وا ئه‌و كرده‌وه‌یه نه شه‌رع و نه یاسا و نهعهقل قبوڵی ناكات".
جێی پرسیاره ئه‌گه‌ر سیاسی بیت و ئه‌و ئامانجه‌ی ده‌ته‌وێت پێی نه‌گه‌یت، په‌نا بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی تێكدانی ئاسایش ببه‌یت
باسی له‌وه‌شكردوه، "جێی پرسیاره ئه‌گه‌ر سیاسی بیت و ئه‌و ئامانجه‌ی ده‌ته‌وێت پێی نه‌گه‌یت، په‌نا بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی تێكدانی ئاسایش ببه‌یت، چونكه سیاسه‌تی ئه‌مڕۆ به‌شێوازێكه كه ڕۆژێك تۆ براوه‌ی و ڕۆژێك ده‌دۆڕێیت".
پێویسته حكومه‌ت و لایه‌نه ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وانه به زوترینكات ده‌ستگیر بكه‌ن
له درێژه‌ی تویته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی، "پێویسته حكومه‌ت و لایه‌نه ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وانه به زوترینكات ده‌ستگیر بكه‌ن و بۆ ڕایگشتی رابگه‌یه‌نن، تا پڕۆسه‌ی ئازادی و دیموكراسی نه‌بێته گه‌مه‌ی ده‌ستی ئه‌و جۆره كه‌س و لایه‌نانه".
ئێمه بۆ ئه‌وه لێره نین تا ده‌ست به‌سه‌ر جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات بگرین
رونیشیكرده‌وه، "ئێمه بۆ ئه‌وه لێره نین تا ده‌ست به‌سه‌ر جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات بگرین، به‌ڵكو لێره‌ین تا كارئاسانی بكه‌ین و دۆخی وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌كی باشتربهرین و دوریبخهینهوه له ده‌ستی تیرۆر و گه‌نده‌ڵی".
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانمان بدۆڕاندایه، یان دوربخراینایهتهوه له پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نامان بۆ ئه‌نجامدانی توندوتیژی نه‌ده‌برد
موقته‌دا سه‌در راشیگه‌یاندوه، "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانمان بدۆڕاندایه، یان دوربخراینایهتهوه له پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نامان بۆ ئه‌نجامدانی توندوتیژی نه‌ده‌برد، چونكه له‌سه‌ر ئه‌و ڕێچكه‌یه په‌روه‌رده‌كراوین و رێگه به‌هیچ كه‌سێك و لایه‌نێكیش ناده‌ین ئه‌و جۆره كارانه ئه‌نجامبده‌ن".
