مه‌كته‌بی سیاسی پارتی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

10:24 - 19/01/2022

12815جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر نوسینگه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "پاراستنی ماف و ژیانی هاوڵاتیان و به‌رپرسان به‌بێ جیاوازی له‌ ئه‌ستۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی شاره‌كه‌یه‌".

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مشه‌و ھێرشێكی تیرۆریستانه‌ی شكستخواردو كرایه‌ سه‌ر نوسینگه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ شاری كه‌ركوك، كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ زیانی گیانی نه‌بوه‌، ئێمه‌ له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كاتێكدا زۆر به‌ توندی ئه‌و په‌لاماره‌ سه‌ركۆنه‌ و ریسوا ده‌كه‌ین، به‌ ئه‌نجامده‌رانیشی راده‌گه‌یه‌نین كه‌ به‌ كرده‌وه‌ی تیرۆرستی و  شكستخواردو شكسته‌كانیان چاره‌سه‌ر و په‌رده‌پۆش ناكرێن".

پاراستنی ماف و ژیانی هاوڵاتیان و به‌رپرسان به‌بێ جیاوازی له‌ ئه‌ستۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌

راشیگه‌یاندوه‌، "پێمانوایه‌ پاراستنی ماف و ژیانی هاوڵاتیان و به‌رپرسان به‌بێ جیاوازی له‌ ئه‌ستۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی شاره‌كه‌یه‌".

ه‌مو لایه‌كیش به‌ جیددی و به‌رپرسیارانه‌ كاربكه‌ن بۆ رێگه‌گرتن له‌ كاری گێره‌شێوێنی

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی داواشیكردوه‌، "به‌ زوترینكات تاوانكاران به‌ سزای ره‌وای خۆیان بگه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ تێكده‌رانه‌ و تاوانكاریانه‌ دوباره‌ نه‌بنه‌وه‌، هه‌مو لایه‌كیش به‌ جیددی و به‌رپرسیارانه‌ كاربكه‌ن بۆ رێگه‌گرتن له‌ كاری گێره‌شێوێنی له‌ پێناو دابینكردنی ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی ھاوڵاتیان و سه‌قامگیری گشتی".

نیشانەکردن

پارتی