خه‌ندان-
به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له‌سه‌ر راگرتنی ئۆتۆمبێل، كه‌سێك له‌گه‌ڵ براكه‌یدا به‌چه‌ك و چه‌قۆ هێرشده‌كه‌نه سه‌ر دراوسێیه‌كیان و برینداری ده‌كه‌ن.
مقده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڕه‌كی كه‌لاری كۆنی قه‌زای كه‌لاره‌وه هاوڵاتیه‌ك هێنرایه به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كه به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه بریندار بو بو.
دراوسێكه‌یان له‌گه‌ڵ برایه‌كیدا، به‌چه‌ك و چه‌قۆ هێرشیانكردوه‌ته سه‌ری و به‌گوللـه برینداریان كردوه
راشیگه‌یاند، به‌وته‌ی هاوڵاتیه برینداره‌كه، "له‌كۆڵانه‌كه‌ی ماڵی خۆیان ئۆتۆمبێلی ڕاگرتوه و به‌وهۆیه‌وه له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كی بوه‌ته بهدهمهقاڵهیان و له‌ئه‌نجامدا دراوسێكه‌یان له‌گه‌ڵ برایه‌كیدا، به‌چه‌ك و چه‌قۆ هێرشیانكردوه‌ته سه‌ری و به‌گوللـه برینداریان كردوه و چه‌ند فیشه‌كێكیان بهئۆتۆمبێلهكهیهوه ناوه".
به‌بڕیاری دادوه‌ریش به‌پێی ماده‌ی 405/31 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تباران ده‌رچوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا چاره‌سه‌ری پێویست بۆ برینداره‌كه كراوه و پۆلیس په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕوداوه‌كه كردوه‌ته‌وه، به‌بڕیاری دادوه‌ریش به‌پێی ماده‌ی 405/31 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تباران ده‌رچوه.