خه‌ندان-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له‌ڕێگه‌ی بۆمبێكی ده‌ستیه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ر نوسینگه‌ی شاخەوان عه‌بدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركوك به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه بۆمبێكی ده‌ستی هه‌ڵدراوه‌ته ناو نوسینگه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵا و ته‌قیوه‌ته‌وه، له‌ئه‌نجامیشدا زیانی زۆری به‌ر بینای نوسینگه‌كه و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی گه‌یاندوه.
سه‌رجه‌م پاسه‌وان و كارمه‌ندانی نوسینگه‌كه‌ی جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌لامه‌تن
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، هێرشه‌كه هیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م پاسه‌وان و كارمه‌ندانی نوسینگه‌كه‌ی جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌لامه‌تن.
بەرەبەیانی 13ی ئه‌م مانگه لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەغدا لەرێگەی بۆمبێکی چێنراو كرایه ئامانج، هێرشەکەش زیانی مادی لێکەتەوە، هه‌روه‌ها شەوی رابردو لەڕێگەی دو موشەکەوە ناوچەی سەوزی بەغدا کرایە ئامانج و هەردو موشەکەکەش لەلایەن سیستمی دژەموشەکی جۆری سیرام خرانەخوارەوە.
هه‌ر دوای ئه‌و روداوانه‌ش، درەنگانێکی شەوی 13ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2022 بارەگایەکی هاوپەیمانی تەقەدومی سونەکان کە لەلایەن محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، لەڕێگەی بۆمبێكی چێنراوەوە كرایه ئامانج، زیانی مادی لێکەوتەوە.