فڕه‌نسا؛ به‌هۆی ڕوداوێكی ته‌قه‌كردنه‌وه‌ كه‌سێك كوژرا

07:12 - 19/01/2022

969جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

پۆلیسی شاری نیسی فڕه‌نسا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، به‌هۆی روداوی ته‌قه‌كردنه‌وه‌ له‌ شاری نیس له‌ رۆژهه‌ڵاتی  فڕه‌نسا كه‌سێك كوژرا و دو كه‌سیش به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌ستگیركران و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ ڕوداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ڕوداوه‌كه‌ش، پۆلسی شاری نیسی فڕه‌نسا له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ تیمه‌كانمانه‌وه‌ كرا ده‌ستبه‌جێ چونه‌ته‌ شوێنی ڕوداوه‌كه‌وه‌ و ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان كردوه‌.

لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ شانبه‌شانی هێزه‌كانی پۆلیس له‌ شوێنی روداوه‌كه‌ن 

پۆلیسی شاری نیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، روداوه‌كه‌ له‌ شه‌قامی رۆدی لابڤوا رویداوه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ش شانبه‌شانی هێزه‌كانی پۆلیس له‌ شوێنی روداوه‌كه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌ و پشكنینی پزیشكی دادوه‌ریش له‌ شوێنی روداوه‌كه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، داوا له‌ هاوڵاتیانی ئه‌و شاره‌ كراوه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و شه‌قامه‌ نزیك نه‌بنه‌وه‌ و پۆلیسیش دو كه‌سی به‌تۆمه‌تی روداوه‌كه‌ ده‌ستگیركردوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌شیان له‌و دو كه‌سه‌ ده‌ستیپێكردوه‌.

نیشانەکردن

فه‌ڕه‌نسا