خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له دوێنێوه پێنج توشبوی كۆرۆنا مردون كه سێ كه‌سیان له هه‌رێمی كوردستان بون، هه‌روه‌ها شه‌ش هه‌زار و 234 توشبو تۆماركراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له 24 كاتژمێری رابردودا شه‌ش هه‌زار و 234 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتی توشبوان گه‌یشته دو ملیۆن و 131 هه‌زار و 500 توشبو.
718 توشبو چاكبونه‌ته‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، 718 توشبوی كۆرۆناش چاكبونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پێنج توشبوی كۆرۆنا مردون، كه كه‌سێكیان له سلێمانی و دو كه‌سیان له هه‌ولێر و كه‌سێكی دیكه‌شیان له دهۆك بو، كۆی گشتی به‌كارهێنانی ڤاكسینیش گه‌یشته هه‌شت ملیۆن و 932 هه‌زار و 414 ژه‌م .
