خه‌ندان-
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێڵه ئاسمانییه‌كان ترسیان له تێكچونی ئه‌و سیستمه هه‌یه كه فڕۆكه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیان بۆ تاوه‌ری چاودێری فرۆكه‌خانه‌كان به‌كاریده‌هێنن، هه‌ردو كۆمپانیای AT&T and Verizon تایبه‌ت به خزمه‌تگوزاری مۆبایل و نێتۆركینی ئه‌مریكی رایانگه‌یاندوه، به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوه‌رانه ده‌كه‌ن كه كار به سیستمی نه‌وه‌ی پێنجه‌می په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌ن له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌كان.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، هه‌ردو كۆمپانیای AT&T and Verizon رایانگه‌یاندوه، ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه به‌وه‌ی كه كارپێكردنی سیستمی نه‌وه‌ی پێنجه‌می په‌یوه‌ندییه‌كان ناسراو به "5G" بۆ كاتێكی نه‌زانراو دوابخه‌ن.
كاركردن له پڕۆژه‌ی به‌كارخستنی سیستمی نه‌وه‌ی پێنجه‌می په‌یوه‌ندییه‌كان ناسراو به "5G"راگیرا
كۆمپانیای AT&T ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پاش دانانی چه‌ند تاوه‌رێك له ده‌وروبه‌ری زۆربه‌ی فڕۆكه خانه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، كاركردن له پڕۆژه‌ی به‌كارخستنی سیستمی نه‌وه‌ی پێنجه‌می په‌یوه‌ندییه‌كان ناسراو به "5G" راگیرا.
كۆمپانیاكه‌یان به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوه‌رانه ده‌كات
هاوكات كۆمپانیای Verizon له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرایكردوه، كۆمپانیاكه‌یان به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوه‌رانه ده‌كات كه كار به سیستمی نه‌وه‌ی پێنجه‌می په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌ن له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌كان.
ئه‌م رێككه‌وتنه پڕۆسه‌ی ئه‌نجامدانی گه‌شته ئاسمانییه‌كان به سه‌لامه‌تی ده‌هێڵێته‌وه
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانیش به بڕیاری دواخستنی ئه‌و پڕۆژه‌یه سوپاسی هه‌ردو كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه‌ی كرد‌و له راگه‌یاندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "ئه‌م رێككه‌وتنه پڕۆسه‌ی ئه‌نجامدانی گه‌شته ئاسمانییه‌كان به سه‌لامه‌تی ده‌هێڵێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه سه‌ره‌كییه‌كاندا گه‌سته ئاسمانییه‌كان روبه‌ڕوی وه‌ستان و كێشه‌ی ته‌كنیكی ببنه‌وه، چونكه هێشتا ئه‌و نه‌وه‌یه له بواری تاقیكردنه‌وه‌دایه چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر راداره‌كانی فڕۆكه‌خانه و فڕۆكه‌كان دروستده‌كات".
هێڵه ئاسمانییه‌كان ترسیان له‌وه هه‌یه كه C-band ئه‌و سیستمه كه هێڵكانی فڕۆكه‌وانی بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیان بۆ تاوه‌ری چاودێری فڕۆكه‌خانه‌كان به‌كاریده‌هێنن، روبه‌ڕوی تێكچون و هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی ببێته‌وه به‌هۆی به‌هێزی سیستمی "5G"وه.
