خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی پێنجشه‌ممه موچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت و داموده‌زگایانه دابه‌شده‌كرێت كه تا ئێستا موچه‌ی مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2021یان وه‌رنه‌گرتوه.
به‌گوێره‌ی خشته‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و كاروباری ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، سبه‌ی پێنجشه‌ممه موچه‌ی مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2021ی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، كاره‌با، ئاوه‌دانكردنه‌وه، رۆشنبیری دابه‌شده‌كرێت.
موچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی په‌رله‌مان و هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ خانه‌نشینی پێشمه‌رگه و خانه‌نشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت
هه‌ر به‌گوێره‌ی خشتهكه، سبه‌ی پێنجشه‌ممه موچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی په‌رله‌مان و هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ خانه‌نشینی پێشمه‌رگه و خانه‌نشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت، به‌مه‌ش كۆتایی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2021 دێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به‌غدا 200 ملیار دیناری خستوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكی حكومه‌تی هه‌رێم.
