نوسینگەکەی: مالیکی هیچ نامەیەکی بۆ مەسعود بارزانی نەناردوە

09:52 - 18/01/2022

6403جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەواڵی نامەیەکی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ  مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کودستان بڵاوکرایەوە، نوسینگەی مالیکی هەواڵەکەی بەناڕاست ناوبرد و رایگەیاند، هەر پەیامێکیان هەبێت لەرێگەی کەناڵی فەرمییەوە دەیگەیەنن.

نوسینگەی نوری مالیکی،  سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەرونکردنەوەیەکدا باسی لەوەشکردوە، ئەمڕۆ ژمارەیەک دەزگای راگەیاندنی کوردی لەهەرێمی کوردستان هەواڵی نامەیەکی نوری مالیکییان بۆ  مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کودستان بڵاوکردوەتەوە کە هیچ بنەمایەکی راستی نیە.

مالیکی لەرێگەی کەناڵە فەرمیەکانەوە پەیامەکانی بڵاودەکاتەوە

ئەوەش هاتوە، "هەڵوێستەکانی نوری مالیکی بۆ هەمو لایەنەکان رونە و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەرێگەی کەناڵە فەرمیەکانەوە پەیامەکانی بڵاودەکاتەوە".

ئەو هەواڵانەی بەشێک لە میدیا کوردییەکان بڵاویانکردوەتەوە بێ بنەمایە

نوسینگەی نوری مالیکی دەڵێت، "بۆیە هەواڵی رەوانەکردنی نامەیەک بۆ مەسعود بارزانی هیچ بنەمایەکی راستی تێدا نیە و ئەو هەواڵانەی بەشێک لە میدیا کوردییەکان بڵاویانکردوەتەوە بێ بنەمایە".

نیشانەکردن

مەسعود بارزانی