تەندروستی عێراق بڵاوبونەوەی ئۆمیکرۆن لە وڵاتدا رادەگەیەنێت

08:37 - 18/01/2022

5931جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا شەپۆلێکی دیکەی کۆرۆنا لەسەرانسەری وڵاتدا بڵاوبوەتەوە کە هۆکارەکەی بۆ بڵابونەوەی جۆری گۆڕاوی پەتاکە "ئۆمیکرۆن" دەگەڕێتەوە، بەوهۆیەش ژمارەیەکی بەرچاوی هاوڵاتیان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە کە زۆرینەیان ڤاکسینیان وەرنەگرتوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، لەگەڵ بەرزبونەوەی ئامارەکانی توشبون بەکۆرۆنا و جۆری نوێی پەتاکە کە بە ئۆمیکرۆن ناسراوە، ژمارەی ئەو کەسانەش کە دەخرێنەژێر چاودێری چڕی پزیشکییەوە بەرزبوەتەوە بەتایبەت کە زۆرینەی ئەوانەی دێنە بەشی چاودێری ڤاکسینیان وەرنەگرتوە.

داوا لەهاوڵاتیان دەکەین ڤاکسین وەربگرن
ئەوەش هاتوە، داوا لەهاوڵاتیان دەکەن ڤاکسین وەربگرن چونکە بەرزبونەوەی ئامارەکان مەترسییە لەسەر رەوشی تەندروستی بەگشتی، لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی تەندروستی هەمو ئامادەکارییەکی بۆ شەپۆلی نوێی کۆرۆنا کردبو.
 هاوڵاتیان پابەندی رێکارە خۆپارێزییەکان بن
لەراگەیەنراوەکەدا هاتوە، داوا دەکەن هاوڵاتیان پابەندی رێکارە خۆپارێزییەکان بن و خۆیان لەچون بۆ شوێنی قەرەباڵغ بەدروبگرن.

نیشانەکردن

ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن