خەندان-
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا لەپارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان 6487 (شەش هەزار چوار سەد و هەشتاو حەوت) توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و 10 (دە) توشبوش بەهۆی پەتاکەوە مردون.
6487 توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون
وەزارەتی تەندروستی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەدوێنێوە 6487 (شەش هەزار چوار سەد و هەشتاو حەوت) توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لە بەغدا بون.
10 (دە) توشبو بەهۆی پەتاکەوە مردون
ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 648 (شەش سەد و چل و هەشت) توشبوی کۆرۆنا چاکبونەتەوە و 10 (دە) توشبوش بەهۆی پەتاکەوە مردون.
