خه‌ندان-
سه‌رۆك به‌رھه‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ شازاده‌ی ئه‌بوزه‌بی، به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد كه كرایه سه‌ر ئیمارات و جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌م جۆره كارانه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ته‌واوی ناوچه‌كه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ شێخ محه‌ممه‌د بن زاید ئه‌لنهیان، شازاده‌ی ئه‌بوزه‌بی ئه‌نجامدا و به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد كه كرایه سه‌ر ئیمارات.
ئه‌م جۆره كارانه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ته‌واوی ناوچه‌كه
سه‌رۆك به‌رهه‌م جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌م جۆره كارانه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ته‌واوی ناوچه‌كه، ھه‌روه‌ھا دوپاتیكرده‌وه كه ئاسایش و سه‌قامگیری ئیمارات به‌شێكی گرنگی ئاسایش و سه‌قامگیری ته‌واوی ناوچه‌كه‌یه، ھاوكات ھاوسۆزی عێراقی بۆ ئیمارات ده‌ربڕی و ئاماژه‌شیكرد بۆ پێویستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ھه‌ردو وڵات و گه‌لی دۆست.
شێخ محه‌ممه‌د بن زاید سوپاسی سه‌رۆك به‌رھه‌می كرد
له‌لای خۆیه‌وه، شێخ محه‌ممه‌د بن زاید سوپاسی سه‌رۆك به‌رھه‌می كرد، ھه‌روه‌ھا ستایشی ھه‌ڵوێستی عێراقی كرد له پشتیوانیكردنی ئیمارات و هه‌وڵه‌كانی عێراقی به‌رزنرخاند بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه‌دا.