خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌هه‌ڵمه‌تێكی تیمه‌كانی پشكنیندا، 42 تاقیگه‌یان به‌هۆی پێشێلكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه له‌به‌غدای پایته‌خت داخستوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه، د. عه‌باس سه‌باح حومێری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌شی پشكنین له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندوه، 42 تاقیگه‌یان له‌به‌غدای پایته‌خت داخستوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشێلی مه‌رج و رێنماییه‌كانیان كردوه.
ئه‌و تاقیگانه‌ی داخراون له ناوچه‌كانی غه‌زالیه و شوعله‌ی به‌شی كه‌رخی به‌غدا بون
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ئه‌و تاقیگانه‌ی داخراون له ناوچه‌كانی غه‌زالیه و شوعله‌ی به‌شی كه‌رخی به‌غدا بون و رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر.
هۆكاره‌كانی داخستنی ئه‌و تاقیگانه جیاواز بون، چونكه هه‌ندێك له تاقیگه‌كان مۆڵه‌تیان نه‌بوه
لای خۆیه‌وه، د. حسێن مالیكی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پشكنینی ده‌زگا ته‌ندروستییه تایبه‌ته‌كانی ناوه‌ندی رایگه‌یاندوه، هۆكاره‌كانی داخستنی ئه‌و تاقیگانه جیاواز بون، چونكه هه‌ندێك له تاقیگه‌كان مۆڵه‌تیان نه‌بوه، به‌شێكیان پسپۆڕی پیشه‌كه‌یان نه‌بون، به‌شێكی دیكه‌شیان سه‌رپێچی جیاوازیان كردوه، بۆیه سه‌رجه‌میان داخراون.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، هه‌ڵمه‌تی داخستنی ئه‌و تاقیگانه‌ی سه‌رپێچی بڕیار و رێنماییه‌كان ده‌كه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و تاقیگانه‌ی كه ده‌رمان ده‌فرۆشنه هاوڵاتیان و مۆڵه‌تیان وه‌رنه‌گرتوه.