عێراق دو پارچه‌ شوێنه‌واری مێژویی له‌ ئه‌مریكا وه‌رده‌گرێته‌وه‌

10:37 - 18/01/2022

1082جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، ئه‌مریكا دو پارچه‌ شوێنه‌واری راده‌ستی عێراق كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ مێژوه‌كه‌یان بۆ زیاتر له‌ چوار هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. 

ئه‌حمه‌د سه‌حاف له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كونسوڵی گشتی عێراق له‌ شاری لۆس ئه‌نجلۆس به‌ هه‌ماهه‌نگی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا دو پارچه‌ شوێنه‌واری وه‌رگرتوه‌ كه‌ مێژوه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، یه‌كێك له‌ پارچه‌ شوێنه‌واریه‌كان ده‌ستنوسێكی بزماریه‌ و پێشتر له‌شاری ئور هه‌بوه‌، پارچه‌ی دوه‌میشیان بڵاوكراوه‌یه‌كی زۆر ده‌گمه‌نی بزماریه‌ له‌ شاری بابلی كۆن هه‌بوه‌، هه‌ردو پارچه‌ شوێنه‌واریه‌كه‌ له‌جیهاندا وێنه‌یان نییه‌ و وه‌ك ئامرازێكی فێركردن به‌كارهێندراون. 

ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ گرنگه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پارچه‌ شوێنه‌واریانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌مریكا بون

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ گرنگه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پارچه‌ شوێنه‌واریانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌مریكا بون و ئێستا وه‌رده‌گیرێنه‌وه‌ له‌كاتێكدا پێشتر بازرگانیان پێوه‌كراوه‌ و بردراونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات. 

بڕیاره‌ 20ی ئه‌م مانگه‌ مه‌راسیمی تایبه‌ت له‌باره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پارچه‌ شوێنه‌واریانه‌ له‌ ئه‌مریكا بكرێت

ئه‌حمه‌د سه‌حاف باسی له‌وه‌شكرد، رێوشوێنه‌ پێویسته‌كان له‌ڕێگه‌ی كونسوڵخانه‌ی عێراق له‌ لۆس ئه‌نجلس ده‌گیرێنه‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌ عێراق، بڕیاریشه‌ 20ی ئه‌م مانگه‌ مه‌راسیمی تایبه‌ت له‌باره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پارچه‌ شوێنه‌واریانه‌ بكرێت.

نیشانەکردن

عیراق