خه‌ندان-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، له‌ڕێگه‌ی بۆسه‌یه‌كه‌وه نۆ كه‌س كه هه‌وڵیانداوه له سوریاوه دزه بكه‌نه ناو خاكی عێراقه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی سوریا له‌ڕێگه‌ی كامێرای چاودێریه‌وه بینراون، ده‌ستبه‌جێ هێزه ئه‌منیه‌كان له‌بۆسه‌یه‌كدا هاوڵاتیه‌كانیان ده‌ستگیركردوه كه ژماره‌یان نۆ كه‌س بوه و ویستویانه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌خاكی سوریاوه دزه بكه‌نه ناو عێراقه‌وه.
پاش رێكاره یاساییه‌كان سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڵاتیانه‌یان ره‌وانه‌ی سوریا كردوه‌ته‌وه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كردوه، پاش رێكاره یاساییه‌كان سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڵاتیانه‌یان ره‌وانه‌ی سوریا كردوه‌ته‌وه.
پێشتریش چه‌ندجارێك له‌سنوره‌كانی ناحیه‌ی ره‌بیعه كه ناوچه‌یه‌كی سنوریه له‌نێوان عێراق و سوریا، هاوڵاتی دیكه ده‌ستگیركراون كه هه‌وڵیانداوه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی دزه بكه‌نه ناو خاكی عێراقه‌وه.