خه‌ندان-
سادق عه‌تیه كه‌شناسی عێراقی و شاره‌زای بواری كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، تا ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتو ئه‌و بارسته هه‌وایه‌ی ناوچه‌كانی گرتوه‌ته‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت و كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ده‌بێت.
سادق عه‌تیه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌شاری سلێمانی پله‌كانی گه‌رما (13-) پله‌ی سه‌دی تۆماركراوه، هه‌روه‌ها له به‌غدای پایته‌خت (1-) پله‌ی سه‌دی، به‌سره حه‌وت پله‌ی سه‌دی تۆماركراوه، هه‌روه‌ها رێژه‌ی شێ پێنج پله خوار سفر پله‌ی سه‌دیه‌وه بوه".
تا ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوش ئه‌و شه‌پۆلی سه‌رمایه به‌رده‌وام ده‌بێت
وتیشی، "ئه‌و بارسته هه‌وایه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌كانی وڵات هه‌یه و سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها تا ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوش ئه‌و شه‌پۆلی سه‌رمایه به‌رده‌وام ده‌بێت".
به‌گوێره‌ی دواین زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ له قه‌زای پێنجوێن نزمترین پله‌ی گه‌رما تۆماركراوه كه 17 پله خوار سفر پله‌ی سه‌دیه‌وه بوه.