خه‌ندان-
عالیه نوسه‌یف ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، په‌راوێزخستنی هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وی دیكه نابێت به‌ڵكو زیان به‌عێراق ده‌گه‌یه‌نێت، به‌مزوانه‌ش پێشكه‌وتنی نوێی سیاسی له‌بارودۆخی عێراق دێته پێشه‌وه.
عالیه نوسه‌یف له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "پارچه‌بونی هه‌ر سێ پێكهاته‌ی (شیعه، سوننه یان كورد) له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ كه‌سێكدا نییه، به‌ڵكو پێش هه‌مو شتێك زیان به عێراق ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه پێكهاته‌ی پرۆسه‌ی سیاسی ئاشكرایه و له‌سه‌ر بنه‌مای پێكهاته‌كان دامه‌زراوه".
سه‌ردانه‌كه‌ی هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح بۆ حه‌نانه و هه‌ولێر به‌ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشته‌واییه له‌ناو ماڵی شیعه‌دا
وتیشی، "سه‌ردانه‌كه‌ی هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح بۆ حه‌نانه و هه‌ولێر به‌ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشته‌واییه له‌ناو ماڵی شیعه‌دا كه چاره‌سه‌ر و گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی هاوبه‌ش نزیكه".
ئه‌م سه‌ردانه به‌شێكه له هه‌نگاوه‌كان بۆ خستنه‌ڕوی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م سه‌ردانه به‌شێكه له هه‌نگاوه‌كان بۆ خستنه‌ڕوی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نه‌ك به ئامانجی دورخستنه‌وه‌ی چه‌ند قه‌واره و هێزێكی سیاسی، هادی عامریش نوێنه‌رایه‌تی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات بۆ دۆسیه‌ی حكومی.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هادی عامری پاش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ نه‌جه‌ف و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، دوێنێ دوشه‌ممه سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوه‌وه.