خه‌ندان-
ئه‌مشه‌و ئاگرێكی فراوان له وێستگه‌یه‌كی غاز و به‌نزینی ناوچه‌ی سعالبهی به‌غدای پایته‌خت كه‌وته‌وه و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش له‌هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، له‌ناو وێستگه‌یه‌كی غاز و به‌نزینی ناوچه‌ی سعالبهی به‌غدا، ئاگرێكی به‌فراوان كه‌وتوه‌ته‌وه و له‌ئێستاشدا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و له‌هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی.
پێده‌چێت هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه به‌هۆی ته‌زوی كاره‌باوه بوبێت
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، هه‌رچه‌ند تا ئێستا به‌ته‌واوی ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه، به‌ڵام پێده‌چێت هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه به‌هۆی ته‌زوی كاره‌باوه بوبێت، پاش ئه‌وه‌ی به‌ته‌واویش كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره ده‌كرێت.
له‌باره‌ی زیانه‌كانیشه‌وه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌كرد، تا ئێستا هیچ زیانێكی گیانی نه‌زانراوه، به‌ڵام زیانی زۆری ماددی به‌ر وێستگه‌كه و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی گه‌یشتوه.