خه‌ندان-
مه‌حه‌مه‌د ساڵح بردیل، حاكمی ویلایه‌تی بادغیز ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌گوڕی 5.3 پله‌ی رێخته‌ر بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ناوچه‌ی قادسی سه‌ر به ویلایه‌تیى بادغیزی گرته‌وه، به‌وهۆیه‌شه‌وه 12 كه‌س مردون و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربون.
به‌پێ تۆڕی هه‌واڵی فرانس پرێس، مه‌حه‌مه‌د ساڵح بردیل رایگه‌یاندوه، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك بوه‌ته هۆی روخانی سه‌قفی ژماره‌یه‌ك له ماڵه‌كان و زه‌ره‌ر و زیانێكی ماددی زۆری لێكه‌وتوه‌ته‌وه و به‌پێ داتا ته‌ندروستییه‌كانیش 12 كه‌س مردون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندارن، تیمه‌كانی فریاگوزاری و ته‌ندروستیش به‌هانای برینداره‌كانه‌وه چون.
به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه زیانێكی زۆر به‌ر ماڵی هاوڵاتیان كه‌وتوه
وتیشی، "به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه زیانێكی زۆر به‌ر ماڵی هاوڵاتیان كه‌وتوه و به‌شێكی زۆری ماڵه‌كان داڕوخاون، له نێوان بریندار و مردوه‌كانیشدا ژن و منداڵ و بونی هه‌یه".
بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ناوچه‌ی قادسی سه‌ر به ویلایه‌تی بادغیزی ئه‌فغانستانی گرته‌وه
سه‌نته‌ری روپێوی جیۆلۆجی ئه‌مریكاش رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ناوچه‌ی قادسی سه‌ر به ویلایه‌تی بادغیزی ئه‌فغانستانی گرته‌وه و ئه‌و زه‌مین له‌رزه‌یه‌ش به گوڕی 5.3 پله‌ی رێخته‌ربوه.
به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی ئه‌فغانستانه‌وه، زۆربه‌ی بومه‌له‌رزه ئه‌و وڵاته ده‌گرێته‌وه و زه‌ره‌ر و زیانی مادیی و گیانی زۆریش به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شێوازی ماڵه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نادروست بنیادنراون و هیچ مه‌رجێكی پاراستنیان تێدانییه.