خه‌ندان-
نازم زه‌هاوی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی بریتانیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، پشتگیری خۆی له بڕیاری سپاردنی ئه‌ركی پاراستنی سنوره ئاوییه‌كانی كه‌ناڵی ئینگلیز به هێزی ده‌ریایی بریتانیا ده‌كات، هه‌روه‌ها "بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قاچاخچیانه دهستبهسهربكهین كه ژیانی هاوڵاتیان به درۆ و فێڵكردن ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه، ئه‌وا پێویستیه سنوره ئاوییه‌كان پارێزراوتر بكه‌ین".
نازم زه‌هاوی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پشتگیری له‌و پلانه‌ی حكومه‌تی بریتانیا ده‌كات كه بڕیاریداوه ئه‌ركی چاوێریكردنی كه‌ناڵی ئینگلیزی به به‌شێكی هێزه ده‌ریاییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بسپێرێت به ئامانجی چاودێریكردنی به‌له‌م و یه‌ختی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه به كه‌ناڵی ئینگیلیزیدا ده‌یانه‌وێت بگه‌نه ناو خاكی بریتانیا.
ئه‌م پلانه‌ی كه حكومه‌ته‌كه‌مان گرتویه‌تیه‌به‌ر پلانێكی زۆرباشه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه یه‌ك پلان و یه‌ك به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش بونی هه‌یه
وتیشی، "ئه‌م پلانه‌ی كه حكومه‌ته‌كه‌مان گرتویه‌تیه‌به‌ر پلانێكی زۆرباشه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه یه‌ك پلان و یه‌ك به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش بونی هه‌یه، ئه‌مه نه‌ك به‌ته‌نها كۆنتڕۆڵكردنی سنوره ئاوییه‌كانه، به‌ڵكو كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و به‌له‌م و یهختانهشه كه كۆچبه‌ران به‌كاریده‌هێنن له پێناو گه‌یشتن به خاكی بریتانیا، تا ژیانیان پارێزراوتر بێت".
ئه‌و یاساییه‌ی كه پریتی پاتێل، وه‌زیری ناوخۆی وڵاته‌كه‌مان له ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌شی كردوه بیرۆكه‌یه‌كی زۆر گرنگه
رونیشكرده‌وه، "ئه‌و یاساییه‌ی كه پریتی پاتێل، وه‌زیری ناوخۆی وڵاته‌كه‌مان له ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌شی كردوه بیرۆكه‌یه‌كی زۆر گرنگه، چونكه ئه‌وه رێگه‌یه‌كی باشترمان بۆ ده‌كاته‌وه تا به گونجاوتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆچبه‌رانی نا یاسایی ئه‌نجامبده‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی یاسایی زۆر هه‌یه تا كۆچبه‌ران كۆچبكهن".
نازم زه‌هاوی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، "بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قاچاخچیانه دهستبهسهربكهین كه ژیانی هاوڵاتیان به درۆ و فێڵكردن ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه، ئه‌وا پێویستیه سنوره ئاوییه‌كان پارێزراوتر بكه‌ین تا بتوانین ئه‌و قاچاخچیانه ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ین و بتوانین ژیانی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ش رزگار بكه‌ین كه دوای قسه‌ی ئه‌و قاچاخچی و فریوده‌رانه ده‌كه‌ون".