ئاگادارییەک لەهاتوچۆی سلێمانییەوە: ئەم رێگایانە داخراون

02:07 - 17/01/2022

5737جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،  ڕێگای دەباشان، رێگای سلێمانی - دەربەندیخان،  رێگای سلێمانی - قەیوان، رێگای سلێمانی - مێرگەپان، رێگای تاسڵوجە- بازیان و رێگای دوکان - تاسڵوجە بەهۆی بارینی بەفر و  لەبارنەبونی کەشوهەوا بەربەست کراون یان هاتوچۆ تیایاندا مەترسیدارە.

ژمارەیەک رێگای سەرەکی بەربەست کراون یان هاتوچۆ تیایاندا مەترسیدارە
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، بەهۆی بارینی بەفر و  لەبارنەبونی کەشوهەوا  ئەم رێگایانە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەربەست کراون یان هاتوچۆ تیایاندا مەترسیدارە.

-  ڕێگای دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلا داودە وە تونێلی پێشڕەو.
- رێگای سلێمانی - دەربەندیخان بەربەست کراوە.
- رێگای پێنجوێن بەربەستکراوە
- رێگای سلێمانی - قەیوان  بەربەست کراوە
- رێگای سلێمانی - مێرگەپان بەربەست کراوە
- رێگای تاسلوجە - بازیان هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە
- رێگای دوکان - تاسلوجە هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە.
بە هیچ جۆرێک ئەو رێگایانە بە کار مەهێنن
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی گشت شۆفێرانیش ئاگادار دەکاتەوە لە پێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان بە هیچ جۆرێک ئەو رێگایانە بە کار نەهێنن و  باشتریشە بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت شۆفێری نەکەن.

نیشانەکردن

کەش و هەوا