کەشناسی هەرێم کۆی بارانبارینی ئەمساڵی بڵاوکردەوە

01:54 - 17/01/2022

27138جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم کۆی بارانبارینی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمساڵ زۆرترین رێژەی بارانبارین لەسنوری قەزای  چوارتای سەربە پارێزگای سلێمانی باریوە کە رێژەکەی 498 ملیمەتر بوە.

زۆرترین رێژەی بارانبارین لەسنوری لەقەزای  چوارتا باریوە

لەراگەیەنراوەکەی کەشناسی هەرێمدا هاتوە، ئەمساڵ کەمترین رێژەی بارانبارین لەسنوری قەزای کفری لەئیدارەی گەرمیان باریوە کە 54.6 ملیمەتر بوە، هەروەها زۆرترین رێژەی بارانبارین لەسنوری قەزای چوارتا باریوە کە رێژەکەی 498 ملیمەتر بوە.

لە شاری هەولێر 156 ملیمەتر و لەسلێمانیش 229.5 ملیمەتر باران باریوە

ئەوەش هاتوە، ئەمساڵ لە شاری هەولێر 156 ملیمەتر، لەسلێمانی 229.5 ملیمەتر، لەدهۆک 94.2 ملیمەتر و لەهەڵەبجەش 268.2 ملیمەتر باران باریوە.

ئەمڕۆ  زۆرترین رێژەی بارانبارین لەچوارتا بوە کە 88 ملیمەتر بوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەمڕۆ لە دهۆک کەمترین رێژەی بارانباریوە کە 1.1 ملیمەترە، هەروەها زۆرترین رێژەی بارانبارین لەچوارتا بوە کە 88 ملیمەتر بوە.

No photo description available.

نیشانەکردن

کەش و هەوا