خهندان-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگهیاند، ئهو خوێندكارانهی كه ئهمڕۆ تاقیكردنهوهیان نهكردوه، ئەوا لە دوای پشوی کۆتایی وەرزی یەکەم تاقیکردنەوەی ئەمڕۆی وەک خوێندکارێکی مۆڵەت پێدراو دەتوانێت تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدات.
لە دوای پشوی کۆتایی وەرزی یەکەم تاقیکردنەوەی ئەمڕۆی وەک خوێندکارێکی مۆڵەت پێدراو دەتوانێت تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدات
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لهراگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، "هەر خوێندکارێک بەهۆی ئەم شەپۆلی بەفربارینەوە نەیتوانی ئامادەبێت لە تاقیکردنەوەی ئەمڕۆدا بەرواری ئەوا لە دوای پشوی کۆتایی وەرزی یەکەم تاقیکردنەوەی ئەمڕۆی وەک خوێندکارێکی مۆڵەت پێدراو دەتوانێت تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدات".

ماوهی چهند رۆژێكه هەرێمی كوردستان كهوتوهته ژێر كاریگەریی بارستە هەوایەكی سارد و باران و بهفر به بهردهوامی دهبارێت و پلەکانی گەرما دابهزیون بۆ ژێر سفر، هاوکات کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت؛ ئەگەر بارانبارین بەم شێوەیە بەردەوام بێت، هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ مەترسیی وشکەساڵی تێدەپەڕێنێت.
بەهۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرما لەڕۆژانی داهاتودا و بۆ سەلامەتی منداڵان بڕیاردراوە سێ رۆژ پشو رابگەیەنرێت
شهوی رابردو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا بڵاویكردهوه، "بەهۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرما لەڕۆژانی داهاتودا و بۆ سەلامەتی منداڵان بڕیاردراوە سێ رۆژ پشو رابگەیەنرێت".
ئەوەش هاتوە، پشوەکە باخچەکانی منداڵان و بازنەی یەکەمی قۆناغی بنەڕەتی (1 - 3) دەگرێتەوە و لەسبەی دوشەممە (17-1-2022) دەوام رادەگرێت.