هادی عەمری سەردانی هەولێر دەکات

10:46 - 17/01/2022

3347جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پرسی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی، ئەمڕۆ دوشەممە شاندێکی هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆکایەتی هادی عامری سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەکی بەرپرس بە ماڵپەڕی "شفق نيوز"ـی راگەیاندوە، ئەمڕۆ دوشەممە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح سەردانی شاری هەولێر دەکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە.

شێوازی هاوپەیمانییەکان بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان تاوتوێ دەکرێت
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەکۆبونەوەکەدا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و شێوازی هاوپەیمانییەکان بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان تاوتوێ دەکرێت.
عامری و سەدر لەنەجەف کۆبونەوە
شەوی 15ی ئەم مانگە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ناوچەی حەنانەی نەجەف لەگەڵ موقتەدا سەدر, رێبەری رەوتی سەدر کۆبوەوە.
سەدر دژی بەشداری هەندێک لایەنی ناو چوارچێوەی هەماهەنگییە لە حکومەتی داهاتو
لە دوای راگەیاندن و پەسندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەی 10ی تشرینی یەکەمی 2021 موقتەدا سەدر کە خاوەنی 73 کورسییە لە زۆربەی بۆنە و لێدوانەکانیدا جەخت لە پێکهێنانی حکومەتی "زۆرینەی نیشتمانی" دەکاتەوە، نەشیشاردوەتەوە  دژی بەشداری هەندێک لایەنی ناو چوارچێوەی هەماهەنگییە لە حکومەتی داهاتو.

نیشانەکردن

عێراق هەولێر