هەواڵی ئەمڕۆ

لەچەند ناوچەیەکی پارێزگای هەولێر پشوی فەرمی راگەیەنرا

09:10 - 17/01/2022

5265جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهۆی زۆری بەفربارین و ناجێگری رەوشی کەشوهەوا لە قەزای کۆیە و ناحیەی سیدەکان پشوی فەرمی راگەیەنرا.

لەراگەیەنراوێکدا قائمقامیەتی قەزای کۆیە بڵاویکردەوە، "لە پێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان بەگشتی و فەرمانبەران بەتایبەتی، بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوا بەبڕیاری طارق حەیدەری، قائمقامی کۆیە ئەمڕۆ 17/1/2022 پشوی فەرمی دەبێت".

پشوەکە سەرجەم فەرمانگە حکومیەکان و ناوەندەکانی خوێندن دەگرێتەوە

ئەوەش هاتوە، پشوەکە لە کۆیە، ناحیە و گوندەکانی سنوری قەزای کۆیە سەرجەم فەرمانگە حکومیەکان و ناوەندەکانی خوێندن دەگرێتەوە.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی  ناحیەی سیدەکان بڵاویکردەوە، بەهۆی زۆری بەفربارین و ناجێگری رەوشی کەشوهەوا ئەمڕۆ دوشەممە لەسەرجەم فەرمانگە حکومیەکان و ناوەندەکانی خوێندن پشو دەبێت.

بەدرێژایی 42 کیلۆمەتر بەهۆی بەفربارینەوە داخراوە

لەئێستادا رێگەی سۆران - سیدەکان بەدرێژایی 42 کیلۆمەتر بەهۆی بەفربارینەوە داخراوە.

هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ مەترسیی وشکەساڵی تێدەپەڕێنێت

پێشبینیی دەكرێت لە ڕۆژانی ئایینده‌دا، هەرێمی كوردستان بكەوێتە ژێر كاریگەریی بارستە هەوایەكی سارد و پلەکانی گەرما بکەوێتە ژێر سفرەوە، هاوکات کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت؛ ئەگەر بارانبارین بەم شێوەیە بەردەوام بێت، هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ مەترسیی وشکەساڵی تێدەپەڕێنێت.

نیشانەکردن

کۆیە