خەندان-
ئەمشەو لەناوچەی کەڕادەی بەغدا دو تەقینەوە رویاندا، تەقینەوەی یەکەم لەنزیک شانۆی نیشتیمانی و تەقینەوەی دوەمیش لەنزیک گۆڕەپانی "الواثق" رویانداوە، بەوهۆیەش چەند کەسێک بریندار بون و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلیش سوتاون.
تەقینەوەکانیش لەنزیک هەردو بانکی جیهان و بانکی کوردستان رویداوە
سەرچاوەیەکی ئەمنی لەبەغدا بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمشەو دو تەقینەوە لەناوچەی کەڕادەی بەغدا رویانداوە، تەقینەوەکانیش لەنزیک هەردو بانکی جیهان و بانکی کوردستان رویداوە کە دەکەونە نزیک شانۆی نیشتیمانی و گۆڕەپانی "الواثق"، لەئەنجامیشدا زیان بە باڵەخانەی هەردو بانکەکە گەیشتوە.
لێکۆڵینەو لەهۆکاری روداوەکە دەستیپێکردوە
ئاماژەی بەوەشکرد، لەم کاتەدا هێزە ئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە و لێکۆڵینەو لەهۆکاری روداوەکە دەستیپێکردوە.
لە تەقینەوەکەدا چەند کەسێک بریندار بون
هاوکات بەشێک لە میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لە تەقینەوەکەدا چەند کەسێک بریندار بون و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلیش سوتاون.