خەندان-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بەفربارینەوە لەسبەی دوشەممەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە باخچەکانی ساوایان و پۆلەکانی 1، 2 و 3ی بنەڕەتی پشوی فەرمی دەبێت.
بەهۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرما، سێ رۆژی داهاتو پشو دەبێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، "بەهۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرما لەڕۆژانی داهاتودا و بۆ سەلامەتی منداڵان بڕیاردراوە سێ رۆژ پشو رابگەیەنرێت".
پشوەکە باخچەکانی منداڵان و بازنەی یەکەمی قۆناغی بنەڕەتی (1 - 3) دەگرێتەوە
ئەوەش هاتوە، پشوەکە باخچەکانی منداڵان و بازنەی یەکەمی قۆناغی بنەڕەتی (1 - 3) دەگرێتەوە و لەسبەی دوشەممە (17-1-2022) دەوام رادەگرێت.
هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ مەترسیی وشکەساڵی تێدەپەڕێنێت
پێشبینیی دەكرێت لە ڕۆژانی ئاییندهدا، هەرێمی كوردستان بكەوێتە ژێر كاریگەریی بارستە هەوایەكی سارد و پلەکانی گەرما بکەوێتە ژێر سفرەوە، هاوکات کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت؛ ئەگەر بارانبارین بەم شێوەیە بەردەوام بێت، هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ مەترسیی وشکەساڵی تێدەپەڕێنێت.