دادگای فیدڕاڵی وادەی سەیرکردنی سکاڵاکانی تایبەت بە یەکەمین کۆبونەوەی پەرلەمانی دیاریکرد

04:11 - 16/01/2022

2516جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
دادگای فیدڕاڵی رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە سەیری سکاڵاکانی تایبەت بە یەکەمین کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دەکەن کە لەلایەن پەرلەمانتاران مەحمود مەشهەدانی و باسم خشان لەسەر سەرۆکی پەرلەمان تۆمارکراون.

رۆژی چوارشەممە (19-1-2022) سەیری سکاڵاکان دەکەین
دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، رۆژی چوارشەممە (19-1-2022) سەیری سکاڵاکانی تایبەت بە یەکەمین کۆبونەوەی پەرلەمان دەکەن کە بە ژمارە 5/فیدڕاڵی/2022 و 6/فیدڕاڵی/2022  لەلایەن باسم خشان و مەحمود داود سلمان ئاڕاستەیان کراوە و سکاڵاکان لەسەر سەرۆکی پەرلەمان تۆمارکراون.
بڕیاریدا کارەکانی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵپەسێردرێت
رۆژی پێنجشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی پەرلەمانتاران مەحمود مەشهەدانی و باسم خشان، بڕیاریدا کارەکانی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەسێردرێت.
پارێزەرەکانیان باس لەوە دەکەن لە کۆبونەوەکەدا پێشێلکاری یاسایی و دەستوری رویداوە
ئەو دو پەرلەمانتارە سکاڵایان لەسەر محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان و هەردو جێگرەکەی تۆمارکردوە و پارێزەرەکانیان باس لەوە دەکەن لە کۆبونەوەکەدا پێشێلکاری یاسایی و دەستوری رویداوە.
کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان تا یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکە هەڵدەپەسێردرێت
بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگا کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان تا یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکە و بەشێوەیەکی کاتی هەڵدەپەسێردرێت.
سەرۆکی پەرلەمان بڕیاریدا کۆبونەوەکە بۆ ماوەیەک رابگیرێت ئەوەش ناڕەزایی پەرلەمانتارانی لێکەوتەوە 
شەوی یەکشەممەی رابردو پەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتی مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمان کۆبوەوە و دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتاران، سەرۆکی پەرلەمان بڕیاریدا کۆبونەوەکە بۆ ماوەیەک رابگیرێت ئەوەش ناڕەزایی پەرلەمانتارانی لێکەوتەوە و دۆخی مەحمود مەشهەدانیش تێکچو و گەیەنرایە نەخۆشخانە.
من کۆبونەوەی پەرلەمانم راگرتوە و دەستپێکردنەوەی کۆبونەوەکە ناسایی بوە
دوای نەخۆشکەوتنی مەحمود مەشهەدانی، کۆبونەوەی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی دوەم بەتەمەنترین پەرلەمان دەستیپێکردەوە و تیایدا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرا، لای خۆیەوە مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمان رایگەیاند ئەو کۆبونەوەی پەرلەمانی راگرتوە و دەستپێکردنەوەی کۆبونەوەکە ناساییە.

نیشانەکردن

عێراق