خه‌ندان-
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌كانی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، سبه‌ی موچه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و دیوانی چاودێری دارایی و حه‌وت ده‌سته دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌كانی پارێزگای سلێمانی به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، سبه‌ی دوشه‌ممه موچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوی هه‌ریه‌كه له وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاكی، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی، دەزگای گشتی كاروباری مین دابه‌ش ده‌كرێت.
له ئێستاشدا به‌هۆی نه‌گه‌یشتنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غداوه موچه به سستی دابه‌ش ده‌كرێت
هه‌رچه‌نده به‌گوێره‌ی بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بوایه هه‌مو 25ـی مانگێك دابه‌شكردنی موچه ده‌ستپێبكات، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی به‌هۆكاری پشوه‌كانی سه‌ری ساڵه‌وه دابه‌شكردنی موچه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دواخست و رۆژی یه‌كشه‌ممه (2ی كانونی دوه‌می 2022) موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شكرد، له ئێستاشدا به‌هۆی نه‌گه‌یشتنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غداوه موچه به سستی دابه‌ش ده‌كرێت.