خه‌ندان-
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، 12 كه‌س به‌تۆمه‌تی فرۆشتنی كارتی كوتانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای دیاله ده‌ستگیركراون كه پێنج كه‌سیان فه‌رمانبه‌ری ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانن.
به‌گوێره‌ی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی، له ڕێگه‌ی به‌دواداچونی مه‌یدانی و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی چاودێرییه‌وه، مه‌فره‌زه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی له پارێزگای دیاله 12 گومانلێكراویان ده‌ستگیركردوه به تۆمه‌تی فرۆشتنی كارتی به‌كارهێنانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌و هاوڵاتیانه‌ی كه ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتوه".
پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و 12 تۆمه‌تباره لهكاتێكدابوه كه له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌كه‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و 12 تۆمه‌تباره لهكاتێكدابوه كه له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌كه‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كانیش پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر پرۆسه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
وته‌ی تۆمه‌تباره‌كان وه‌رگیراوه و دانیان ناوه به وه‌رگرتنی پاره‌ی زۆر له به‌رامبه‌ر فرۆشتنی كارتی به‌كارهێنانی ڤاكسین
باسی له‌وه‌شكرد، "وته‌ی تۆمه‌تباره‌كان وه‌رگیراوه و دانیان ناوه به وه‌رگرتنی پاره‌ی زۆر له به‌رامبه‌ر فرۆشتنی كارتی به‌كارهێنانی ڤاكسین، له‌ئێستاشدا رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر و ره‌وانه‌ی دادگا كراوه، كه پێنج له‌و تۆمه‌تبارانه فه‌رمانبه‌ری ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانن".