خه‌ندان-
ئه‌ژی چه‌تۆ به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتودا هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری بارسته هه‌وایه‌كی ساردی جه‌مسه‌ریه‌وه، بۆ خۆپارێزیش له‌و بارسته هه‌وا سارده، پێویسته ژماره‌یه‌ك رێنمایی جێبه‌جێبكرێن.
ئه‌ژی چه‌تۆ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پێشبینیده‌كرێت له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتودا هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی درێژه‌ی بارسته هه‌وایه‌كی ساردی جه‌مسه‌ریی كه ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ته‌واوی پله‌كانی گه‌رماو كه‌وتنی به‌فرو شه‌خته به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو، به تایبه‌تیش له ناوچه شاخاوییه‌كان، له پێناو پاراستنی گیان و ماڵ، پێویسته به پێی توانا ئه‌م هه‌نگاوه خۆپارێزیانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێبكرێن، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه خۆپارێزیی له چاره‌سه‌ر باشتره.
هه‌نگاوه‌كانی خۆپارێزی له‌كاتی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما:
یه‌كه‌م: پۆشینی جل و به‌رگ و گۆره‌وی و كڵاو و ده‌سته‌وانه‌ی ئه‌ستور و له‌پێكردنی پێڵاوی شیاو كه له‌گه‌ڵ كه‌ش و هه‌وای داهاتودا بگونجێ، به تایبه‌تیش بۆ منداڵان و بهساڵاداچوهكان.
دوه‌م: پێویسته له‌سه‌ر سه‌رجه‌م شوفێران، به تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه‌كان، تا بكرێت بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێ ده‌رنه‌چن و ئۆتۆمبێله‌كانیان لێنهخوڕن و ئه‌گه‌ر ناچاریش بێت، ئه‌وا زنجیر له تایه‌كاندا ببه‌سترێت، به تایبه‌تی له‌كاتی كه‌وتنی شه‌خته‌دا تا له خزین و خلیسكان خۆت و ئۆتۆمبیله‌كه‌ت بپارێزی.
سێیه‌م: تا زوه، پشكنینی بونی ئاستێكی گونجاوی ماده‌ی (ئه‌نتی فریز – دژه به‌ستان) له‌نێو (رادێته‌ر) ی ئۆتۆمبێله‌كان بكرێت.
چواره‌م: پێش ده‌رچونیان له ماڵه‌وه بۆ قوتابخانه، جگه‌ر گۆشه‌كان ئامۆژگاری بكرێن كه له كاتی كه‌وتنی شه‌خته به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و بارستانهدا نه‌ڕۆن خۆیان لێ به دروبگرن و له رۆیشتنیش هه‌نگاوی خێرا نه‌هاوێژن و رانه‌كه‌ن له پێناو سه‌لامه‌تیان و دوركهوتنهوهیان له‌هه‌ر روداوێكی نهخوازروی خزین و خلیكسان و به‌ربونه‌وه به‌هۆی شه‌خته‌وه.
پێنجه‌م: تا بكرێت شله‌مه‌نیی گه‌رم بخورێته‌وه، چونكه پارێزگاریی له گه‌رمیی له‌ش ده‌كات و بڕی پێویستی یه‌كه‌ی كایلۆریشی پێ ده‌به‌خشێ بۆ پاراستنی له‌ش له دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رمای.
شه‌شه‌م: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ هاوڵاتیان بیر له ئه‌نجامدانی گه‌شت له‌كاتی بارینی به‌فر بكه‌نه‌وه، به تایبه‌تیش بۆ ناوچه شاخاوی و ته‌نانه‌ت زورگییهكانیش، چونكه گۆڕانی دڕاماتیكی و خێرا‌و هه‌رگیز چاوه‌ڕوان نه‌كراو له‌و ناوچانه‌دا روده‌ده‌ن و هیچ ده‌رفه‌تێك به رزگاربون نادات و ته‌نانه‌ت تیمه‌كانی فریاكه‌وتنیش به سانایی ناگه‌نه ئه‌و ناوچه‌و شوێنه سه‌خت و دژوارانه، ئه‌گه‌رنا، ژیانی خۆت و خانهوهداو هاوڕێكانت ده‌خه‌یته نێو بازنه‌یه‌كی یه‌گجار زۆر مهترسیدارهوهو ئه‌وكاته‌ش په‌شیمانی هیچ سودێكی نییه.
حه‌وته‌م: برایانی جوتیار و به‌خێوكارانی ئاژه‌ڵه‌كان به تایبه‌تی، ئاماده‌كاریی پێشوه‌خته‌یی خۆیان وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی تا پێیان بكرێ به‌روبوم و ئاژه‌ڵه‌كانیان له نزمبونه‌وه‌ی زۆری پله‌كانی گه‌رما بپارێزن.
هه‌شته‌م: خاوه‌ن نهمامگهو خولیایانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان پێویسته تا بكرێت دار‌و دره‌خته ناسكه‌كان و قه‌فه‌سی گیاندارهكانیان به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست دابپۆشن یان ئه‌گه‌ر ده‌كرێت دوریان بخه‌نه‌وه له‌و شوێنانه‌ی كه كراوه‌ن یان زۆر زو سارد ده‌بنه‌وه تا له هه‌ڕه‌شه‌ی بهستانیان بپارێزن.
نۆیه‌م: بۆ ئه‌و ماڵانه‌ی كه ده‌كه‌ونه نێو ناوچه شاخاوییه‌كان كه بێگومان پله‌ی گه‌رمیی زۆر تیایدا نزمتر ده‌بێته‌وه، پێویسته بڕێك ئاوی پاكی خواردنه‌وه له ژوره‌وه دابنێن كه لایه‌نی كه‌م بۆماوه‌ی 2 تا 3 رۆژی خواردنه‌وه‌و پێداویستی سه‌ره‌كی ئه‌ندامانی خێزان دابین بكات تا شه‌پۆله‌كه كۆتایی پێدێت و ئه‌گه‌ر بكرێت تانكییه‌كانی ئاو و بۆڕییه دیاره‌كانی تۆڕی ئاو به‌هه‌ر چ شێوه‌یه‌ك بێت دایبپۆشن تا له هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ستان و درز تێكه‌وتن و ته‌قینیان بپارێزرێن.
ده‌یه‌م: تیمه‌كانی تایبه‌ت به راماڵینی به‌فر له ئاماده‌باشیدابن.
یازده‌یه‌م: تیمه‌كانی شاخه‌وانی به‌هیچ جۆرێك بیر له ئه‌نجامدانی گه‌شتی تایبه‌تی خۆیان نه‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر بۆ مه‌ودایه‌كی نزمیش بێت له‌كاتی چالاكبونی به‌فربارین.