چین؛ 90%ی هاوڵاتیان ڤاكسینیان به‌كارهێناوه‌

05:37 - 15/01/2022

746جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ده‌سه‌ڵاتدارانی چین ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایانگه‌یاند، تا ئێستا نزیكه‌ی 90%ی هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ ڤاكسینی كۆرۆنایان به‌كارهێناوه‌.
 
لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانیی چین رایگه‌یاند، ملیارێك و 260 ملیۆن كه‌س له‌هاوڵاتیانی چین كه‌ نزیكه‌ی 90%ی كۆی گشتی دانیشتوان ده‌كات ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان به‌كارهێناوه‌، هه‌روه‌ها ملیارێك و 220 ملیۆن كه‌سیش هه‌ردو ژه‌می ڤاكسینیان به‌كارهێناوه‌. 

دو ملیار و 920 ملیۆن ژه‌م ڤاكسین بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی نیشته‌جێی چین به‌كارهێندراون

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌پێی داتا تۆماركراوه‌كان دو ملیار و 920 ملیۆن ژه‌م ڤاكسین بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی نیشته‌جێی چین به‌كارهێندراون.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 104 توشبوی نوێی كۆرۆنا له‌ چین تۆماركراون

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانیی چین تۆماركردنی 104 توشبوی نوێی كۆرۆنای راگه‌یاند و له‌ئێستاشدا بۆ نه‌خۆشخانه‌كان گواستراونه‌ته‌وه‌، 52 كه‌سیان له‌ شاری خه‌نان و 39 كه‌سیشیان له‌ شاری تیانجین بون.

نیشانەکردن

چین